که ئیدیۆلۆگی مرۆڤ هێڕ ده‌کات
ئه‌مجه‌د
شاکه‌لی
مامۆستا هه‌ژار(هه‌ژاری موکریانی)، ساڵی 1953، بۆ به‌شداربوون
له ڤیستیڤاڵێکی جه‌وانانی جیهاندا، له‌گه‌ڵ شاندێکی حیزبی کۆمۆنیستی عیراق، ده‌چێته
بوخاریستی پێته‌ختی رۆمانیا. یه‌کێک له‌و هه‌ڤاڵانه‌ی له‌و فێستیڤاڵه‌ی له‌گه‌ڵی
ده‌بێ ناوی ئه‌حمه‌د عوسمان ده‌بێ. پاش ته‌واوبوونی
فێستیڤاڵه‌که و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ به‌غدا،
مامۆستا هه‌ژار دوکانێک داده‌نا و کاری تێدا ده‌کا. ڕۆژێک ئه‌حمه‌د عوسمان بۆ سه‌ردان
و گله‌یی له مامۆستا هه‌ژار دێته دوکانه‌که‌ی. مامۆستا هه‌ژار ده‌ڵێ:"ڕۆژی ئه‌حمه‌د عوسمانی هاواڵی
بوخارستیم هات:
- کاکه تۆ
ناوێکی چاک و پاکت هه‌یه، ده‌ڵێن گوتووته له ڕۆمانیا سواڵکه‌رم دیوه، گوتووته
ژنی داوێن پێسی لێ هه‌ن، تۆ بوختانی وا بۆ ده‌که‌ی؟
- ئه‌حمه‌د گیان! هه‌ر مه‌رامێک- با ئایینی عاسمانیش بێ-
ئه‌گه‌ر درۆی بۆ بکرێ دیاره به‌تاڵه و به فلسێکم ناوێ. هه‌تیو! نه‌گبه‌ت! پێکه‌وه
دوو سواڵکه‌رمان نه‌دیت؟ تۆ نه‌بووی ده‌تگوت زۆربه‌ی هه‌واڵان شه‌و له ماڵه ژنه
ڕۆمانیان ڕاده‌بوێرن و نایه‌نه‌وه ناو نوێنی خۆیان؟ چت پێ بڵێم؟
- راست ده‌که‌ی، به‌ڵام نابێ خه‌ڵکی ڕه‌مه‌کی بیزانن؟"[1].
هاوینی ساڵی 1987، ماوه‌ی مانگ و نیوێک، له ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان بووم. له سه‌ره‌تای سه‌فه‌ره‌که‌مدا و له‌گه‌ڵ کاک جه‌لال ئامێدی[2]
هاوڕێمدا، چه‌ند ڕۆژێک له تاران میوانی ماڵی مامۆستا موحه‌ممه‌د ساڵحی
ئیبراهیمی(شه‌پۆل) بووین. شه‌وێکیان له‌گه‌ڵ
مامۆستا ئیبراهیمیدا باسی ئه‌وروپا و وڵاتانی سۆسیالیستی و یه‌کیه‌تی سۆڤیێت و ئه‌وانه‌مان
ده‌کرد، مامۆستا ئیبراهیمی گوتی:" له مامۆستا حه‌سه‌نی قزڵجیم بیستووه، که
له شووره‌وی و وڵاتانی سۆسیالیستی ژنی له‌شفرۆش نییه".
من له وه‌ڵامی مامۆستا ئیبراهیمیدا وه‌هام گوت: من بۆ
خۆم ساڵی پار واته 1986و له مانگی ئه‌پریلدا له سۆڤیێت بووم و ڕووسیا، ئازه‌ربایجان،
گورجستان و ئه‌رمه‌نستان، که ده‌کاته چوار کۆماری ئه‌و وڵاته و شاره‌کانی،
لێنینگراد(ئێستا: سان پیته‌ر بۆرگ)، مۆسکۆ، باکۆ، تبلیس و یه‌ریڤان گه‌ڕام و هه‌ر
شاره‌و پتر له 4- 5 شه‌وێکی تێدا مامه‌وه. من له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک خوێندکاری کوردی
خوێندنگه‌ی باڵای مامۆستایی ستۆکهۆڵم، که ئاماده ده‌کراین بۆ ئه‌وه‌ی ببینه
مامۆستای زمانی کوردی له سوێد، ئه‌و گه‌شته‌م کرد. شه‌وانه ئه‌گه‌ر بانگهێشتی
کوردانی سۆڤیێت نه‌بووایه‌ن ئیدی بۆ خۆمان ئازاد بووین و به ئاره‌زووی خۆمان به‌نێو
ئه‌و شارانه‌دا ده‌گه‌ڕاین و پیاسه‌مان ده‌کرد. دوو سێ شه‌وی مۆسکۆ له‌گه‌ڵ یه‌کێک له هه‌ڤاڵه‌کانمدا، ئه‌حمه‌د
جانته‌کین، به‌نێو مه‌یدانی سوور و له ده‌وروبه‌ری کۆشکی کرێملن و ئه‌و جێگه‌یه‌ی
که ته‌رمه‌که‌ی لێنینی لێیه، پیاسه‌مان ده‌کرد، ده‌یان ژنی نیوه‌ڕووتی مه‌ست و
نیوه‌مه‌ست و خۆله‌ته‌لداو و ئارایشتکراوی له‌شفرۆشمان ده‌دیت، به‌و شه‌قامانه‌دا
ده‌سووڕانه‌وه و له کڕیار ده‌گه‌ڕان و هه‌ر ماشێن بوو ده‌هاته ته‌نیشتیانه‌وه
و دوای گۆڕینه‌وه‌ی چه‌ند وشه‌یه‌ک، ماشێن هه‌ڵیده‌گرتن و لێیانده‌دا و ده‌ڕۆیشتن.
جانته‌کینی هاوڕێم یه‌کێک له‌و شه‌وانه گوتی:"کوڕۆ ئه‌ڤ چییه! لێنینێ به‌له‌نگاز
ژبه‌ر چه‌قه‌چه‌قا گونا نکاره ڕازه"[3]. ده‌ی
ئه‌وه نییه له‌شفرۆش له‌وێش هه‌ن و من به چاوی خۆم دیتوومن و پێموایه مامۆستا
قزڵجی به هۆی پابه‌ندبوونی به بیروباوه‌ڕی کۆمۆنیزمه‌وه نه‌یویستووه ڕاستییه‌که‌ی
بڵێ و گوتنی ئه‌و ڕاستییه‌ی به ناپاکی داناوه.
ئه‌حمه‌د عوسمانه‌که‌ی هاوڕێی مامۆستا هه‌ژار، که بۆ
خۆی له‌گه‌ڵ مامۆستا هه‌ژاردا له ڕۆمانیا پێکه‌وه بوونه و دیارده‌ی ده‌رۆزه‌کردن
و له‌شفرۆشییان پێکه‌وه بینیوه، که‌چی ددانی پێدا نانێت و ده‌یه‌وێت مامۆستا هه‌ژاریش
بهێنێته سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ی که شتی وا نه‌بووه و نییه! مامۆستا حه‌سه‌نی قزڵجی،
که بۆ خۆی ساڵانێک له بولگارستان ژیاوه و دیارده‌ی له‌شفرۆشیی به چاوی خۆی
بینیوه، ده‌یه‌وێت مامۆستا ئیبراهیمی و خه‌ڵکی دیکه‌ش به‌وه قایل بکات، که له‌و
وڵاته سۆسیالیستانه‌دا وه‌ها دیارده‌یه‌ک نییه.
کاتێک ئیدیۆلۆگی، هه‌ر ئیدیۆلۆگییه‌ک، ده‌بێته سه‌رخانی
ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تی پێ به‌ڕێوه‌ده‌برێ، ئیدی چ جیاوازییه‌ک له‌نێوان پۆلیس،
کوته‌کبه‌ده‌ست، سه‌رکوتکه‌ر، ده‌سه‌ڵاتدار
و گزیر و ئیدیۆلۆگییه‌که‌دا نامێنێت و ئه‌و خۆشخه‌یاڵی و چاوه‌ڕوانییه‌ی له‌و ئیدیۆلۆگییه
ده‌کرا، کاڵ ده‌بێته‌وه و ئه‌و ئیدیۆلۆگییه وشک هه‌ڵدێت و ده‌بێته ئایین. ئه‌وه‌ی مارکس باسی لێوه ده‌کات،
که ئایین تلیاکی گه‌لانه، ته‌نێ ئایینه ئاسمانییه‌کان ناگرێته‌وه، به‌ڵکه هه‌رچی
ئیدیۆلۆگییه‌کی
ڕه‌قهه‌ڵاتووی وشکه‌وه‌بووی
مرۆڤهێڕکه‌ری به‌ئایینبوویش هه‌یه ده‌گرێته‌وه.
11-2-2010
[2] کاک جه‌لال ئامێدی، لاوێکی ڕاستگۆ و ڕووخۆش و
ڕۆحسووک و خوێندوو و وه‌رزشاکر بوو و هاوڕێیه‌کی نێزیک و خۆشه‌ویستم بوو، نێشته‌جێی
باژێڕی ستۆکهۆڵم بوو. پێش چه‌ند ساڵێک و له ته‌مه‌نی لاوی‌دا له ستۆکهۆڵم به نه‌خۆشی
شێرپه‌نجه کۆچی‌دوایی کرد. ڕه‌وانی شاد و یادی به‌خێر.
No comments:
Post a Comment